تورکیا: ئازه‌رباینجان دوا ده‌رفه‌تى داوه‌ته ئه‌رمینیا
ئێران: ئاگربه‌ستى ئه‌رمینیاو ئازه‌رباینجان هه‌نگاوێکه به‌ره‌و ئاشتى

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له قه‌ره‌باغ به‌دیلى چاره‌سه‌رى کۆتایى نییه و ئازه‌رباینجان دوا ده‌رفه‌تى داوه‌ته ئه‌رمینیا، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت:" ئاگربه‌ستى ئه‌رمینیاو ئازه‌رباینجان هه‌نگاوێکه به‌ره‌و ئاشتى".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا پێشوازى له ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له هه‌رێمى قه‌ره‌باغ له نێوان هه‌ردوو لایه‌نى ناکۆک، ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان کرد و راشیگه‌یاند:" ئه‌م ئاگربه‌سته، به‌دیلى چاره‌سه‌رى کۆتایى کێشه‌ى نێوان ئه‌و دو وڵاته نییه، ئه‌مه دواین چانسه که ئازه‌ربایجان به ئه‌رمینیاى داوه بۆ ئه‌وه‌ى سوپاکه‌ى له هه‌رێمى قه‌ره‌باغ که ئه‌و به‌ناوچه داگیرکراوه‌کان باسى کردوه بکشێنێته‌وه".
لاى خۆیه‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئێران پێشوازى له ئاگربه‌ستى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ ده‌کات.
زه‌ریف، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی، ئێران پێشوازى له ئاگربه‌ستى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ ده‌کات وه‌ک هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئاشتی.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داواى له‌و دوو وڵاته کردووه که ده‌ست به ئه‌نجامدانى گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
دواى 10 کاتژمێر له گفتوگۆکردن، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له قه‌ره‌باغ گه‌یشتنه رێککه‌وتن.
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئاگربه‌ستى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که نێوه‌ندگیرییه‌که‌یان سه‌رکه‌وتوو بووه.
له 27ى ئه‌یلول، شه‌ڕوپێکدادان له نێوان هه‌ردو وڵاتى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمى قه‌ره‌باغ ده‌ستیپێکرد.
