جه‌مال کۆچه‌ر: کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى عێراق ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته وه‌زیرى دارایى بۆ قه‌رزى ناوخۆیى به یاسا و موچه‌ى سێ مانگى داهاتووى چاره‌سه‌ر کردووه و ده‌شڵێت:" کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێردرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم".
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌زیرى دارایى ده‌سه‌ڵاتى پێدراوه قه‌رزى ناوخۆیى بکات و موچه‌ى سێ مانگى داهاتووى چاره‌سه‌ر کردووه، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى ده‌رکردنى یاساوه له په‌رله‌مان".
ناوبراو وتیشى:" حکومه‌تى عێراق تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم".
له‌باره‌ى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى عێراق، جه‌مال کۆچه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بڕى 40 ملیار دۆلار قه‌رزى شه‌رى که‌نداو کوێتى له‌سه‌ره‌و بڕى 60 ملیار دۆلار قه‌رزى ناوخۆیى بڕى 24 ملیار دۆلار قه‌رزى ده‌ره‌کى له‌سه‌ره و به‌کۆى گشتى 124 ملیار دۆلار ده‌کات.
