سوپاى عێراق: ئاسایشى شنگال له‌ده‌ست پۆلیسى فیدراڵى ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى سوپاى عێراق، رایگه‌یاند به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێم ئاسایشى شنگال به‌ده‌ست هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵییه‌وه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى سوپاى عێراق، له لێدوانێکى به ئاژانسى هه‌واڵى ره‌سمى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاند:" به‌پێى رێککه‌وتنى ئیداره‌دانى قه‌زاى شه‌نگال و ئاسایشى ناو قه‌زاکه به‌ته‌نها له ئه‌ستۆى پۆلیسى فیدراڵى سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقدا ده‌بێت".
هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى رێککه‌وتنه‌که حکومه‌تى فیدراڵ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم له په‌یوه‌ست به لایه‌نى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى که له ئه‌ستۆى لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شدایه هه‌ڵده‌ستێت به دیاریکردنى که‌سێک له‌ناو شنگال بۆ ئیداره‌دانی.
دوێنێ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتنێکیان بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى دۆخى قه‌زاى شه‌نگال راگه‌یاند.
