به‌غدا نۆ ملیۆن دۆلار بۆ پارێزگاى سلێمانى خه‌رج ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
زیاتر له نۆ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌ى روپێوى هه‌ژارى له سلێمانى ته‌رخانکرا، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند پڕۆژه‌که بواره‌کانى خزمه‌تگوازارى ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى دووه‌مى 2020، له دیوانى پارێزگاى سلێمانی، پرۆژه‌ى روپێوى هه‌ژارى که پرۆژه‌یه‌کى خزمه‌تگوزارییه، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانی، دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێم و خالد به‌تال، وه‌زیر پلاندانانى عێراق راگه‌یه‌ندرا.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبکر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژانامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى روپێوى هه‌ژاری، بواره‌کانى کشتوکاڵ، ئاو، رێگاوبان، په‌روه‌رده‌و که‌رته‌کانى دیکه‌ى خزمه‌تگوزارى ده‌گرێته‌وه، گوند‌و ناحییه‌کان له پێشینه ده‌بن و به‌شدارى ده‌بن له‌پلانى خزمه‌تگوزارییه‌کان.
هه‌روه‌ها خالید به‌تال نه‌جم، وه‌زیرى پلاندانانى عێراق ئاشکرایکرد، بڕى نۆ ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار بۆ پڕۆژه‌که ته‌رخانکراوه، ساڵى رابردو له پارێزگاى دهۆک ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌مساڵیش له‌سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت و له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه پاڵپشتى دارایى ده‌کرێت.
هاوکات، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى کرد:" رێژه‌ى بێکارى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا نۆیه‌و دهۆک به‌پله‌ى یه‌که‌م، هه‌ولێرو سلێمانیش به‌پله‌ى دوه‌م و سێیه‌م دێن له‌ڕوى هه‌ژارییه‌وه".
