قوباد تاڵه‌بانى: هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت نیشانى بده‌ن به‌ریه‌ککه‌وتن له‌نێوان و من و شێخ لاهوردا هه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکیدا به‌ناونیشانى"بۆ خه‌یاڵ خاوه‌کان"، نوسیویه‌تى:" : هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت نیشانى بده‌ن به‌ریه‌ککه‌وتن له‌نێوان و من و شێخ لاهوردا هه‌یه".
ده‌قى نوسینه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى:
بۆ خه‌یاڵ خاوه‌کان
ماوه‌یه‌که هه‌ندێک په‌یج و سۆشیال میدیاى ئاراسته‌کراو به لێکدانه‌وه‌ى چه‌وت بۆ وته‌یه‌کى من که بۆ یادى سێ ساڵه‌ى کۆچى دوایى باوکم نووسیبووم، ده‌یانه‌وێت به خه‌یاڵى خاوى خۆیان وا نیشان بده‌ن به‌ریه‌ککه‌وتن هه‌یه له‌نێوان من و شێخ لاهورى هاوسه‌رۆک و برا و هاوڕێمدا.
پێشتریش وتوومه و ئێستاش دووپاتى ده‌که‌مه‌وه که؛ ئێمه سێ براین و هیچ هێزێک نییه بتوانێت رۆژێک له رۆژان درز بخاته نێوان برایه‌تیمانه‌وه. به دڵنیاییه‌وه له داهاتووشدا به پشتگیرى هه‌ردوو براى هاوسه‌رۆکم ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌وانه ده‌بینه‌وه که رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى ئه‌رک و پلانه‌کانمان له‌ناو حکومه‌ت و پلان و ستراتیژه‌کانمان له‌ناو یه‌کێتی.
