نێچیرڤان بارزانی: کار و چالاکییەکانی مەهاباد قەرەداغی بەرز دەنرخێنین

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی شاعیر و نووسەری کۆچکرد و مەهاباد قەرەداغی دەکات و دەڵێت، کار و چالاکییەکانی بەرز هەڵدەسەنگێنین.

ئەمڕۆ شەممە 10-10-2020، پرسەنامەی خۆی ئاراستەی کەسوکاری مەهاباد قەرەداغی کرد و رایگەیاند "خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی كردووه‌ و به‌رگريكارێكى ديارى مافى ئافره‌تان و ئەڵقەیەکی گرنگى خەباتی ژنانی کوردستان بووه‌ لەپێناو دابینکردنی یەکسانیدا."

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا دەڵێت، "پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکار و ئاشنا و هاوکاران و رۆشنبیران و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم رۆحی شاد بێت و ئارامیيش بە هەموو لایەک ببەخشێت."

رۆژی هەینی 09-10-2020، مەهاباد قەرەداغی، نووسەر و شاعیر لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانێکی کەسنەزان بەخاکسپێردرا.

 مەهاباد قەرەداخی لە 22ی کانوونی دووەمی 1966 لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شارۆچکەی کفری لەدایکبووە.

 دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 بەداخەوە هەواڵی مەرگی شاعیر و نووسەر و چالاکوان مەهاباد قەره‌داغی ـ م پێگەیشت. خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی كردووه‌ و به‌رگريكارێكى ديارى مافى ئافره‌تان و ئەلقەیەکی گرنگى خەباتی ژنانی کوردستان بووه‌ لەپێناو دابینکردنی یەکسانیدا. ئێمە کار و چالاکییەکانی بەرز هەڵدەسەنگێنین.

پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکار و ئاشنا و هاوکاران و  ڕۆشنبیران و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی شاد بێت و ئارامیيش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

10/10/2020

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار