خاڵەکانی ڕێکەوتنی ھەولێر و بەغدا لەسەر شنگال ئاشکرابوو
یەکێک لە خاڵەکانی داوای کۆتاییهێنان بە پەکەکە دەکات و ناشبێ لە ھێزی نوێی شەنگالکدا ھیچ کەسێکی نزیک پەکەکەی تێدابێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیان لەبارەی شنگال بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی شارەکە دەکات و دەبێت کۆتایی بە بوونی پەکەکە و هەموو ئەو گرووپانە بێت کە پەیوەندییان پێوەیەتی.
رۆژی هەینی 09-10-2020، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کۆبوونەوە.
لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە دۆخێکی نائاسایی رووی لە شنگال کردووە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە نەمان و، کۆبوونەوەکەی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی شارەکە بوو.
خاڵەکانی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال
1. هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ
2. حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەکات.
3. دامەزراندنی 2500 کەس لە خەڵکی شنگال و ئاوارەکانی و دروستکردنی هێزێکی نوێ.
4. کۆتاییهێنان بە پەکەکە و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان پێوەیەتی.
5. هیچ کەسێکی سەر بە پەکەکە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت.
6. هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ئیدارەکردنی دەکەن.
