ئاسایشی ھەولێر پەکەکە تۆمەتبار دەکات بە "تیرۆرکردنی" بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕی

5 ساڵ لەمەوپێش



‌ھاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئێوارەی شەممە رایگەیاند غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردووە.

 ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا وتی "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو."

 وتیشێ "بەتووندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانە دەکەین و ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێ وەڵام نابێت."

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئاسایش داوا لە هاونیشتمانییان دەکات "لە ئاست ئەم کارە تیرۆریستییە، هەڵوێستیان هەبێت."

 دەروازەی سنووریی سەرزێڕێ لە سنووری نێوان تورکیا و باشووری کوردستانە. گەلیکێ ـش گوندێکی سنوورییە و سەر بە شارۆچکەی کانی ماسێیە. دانیشتووانەکەی بۆ پشوودان و سەردانیکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان دەچنەوە گوندەکە.

به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌رزێڕێ لە پاریزگای دھۆک کوژرا بە فیشەکی قەناس، ئەوەش لەکاتێدکا بووە پێنجشه‌ممه‌ سه‌ردانی گوندی "ئالیخان"ـی له‌ سنووری ناحیه‌ی كانی ماسیان كردبوو.

دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای "زاخۆ" به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار