سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتو: ڕەخنەی بەهێز ڤاكسینە بۆ پەتای گەندەڵی

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند "ڕەخنەی بەهێز ڤاكسینە بۆ پەتای گەندەڵی" و داوای‌کرد بەرپرسان بە ڕەخنە قەڵس نەبن.
هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، لە تویتێكدا وتی "بەرپرسانی حكومەت بە ڕەخنە زۆر قەڵس دەبن لە كاتێكدا رەخنە بۆ دژایەتی نیە."
وتیشی "ڕەخنە بۆ زیندو ڕاگرتنی ئیرادەی چاكسازیە، چونكە ڕەخنەی بەهێز ڤاكسینە بۆ پەتای گەندەڵی".
ئەوەش لەکاتێکدایە ھەینی ڕابردوو ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتو له‌باره‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى حزبه‌که‌ى له سنوورى پارێزگاى دهۆک په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و دەستخۆشی لەبەرپرسانی یەکگھرتوو کرد لە حکومەتی خۆجێی دھۆک دوای ھەڵوەشاندەوەی رێکەوتنیان لەگەڵ پارتی.
رۆژى 21 ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ، رێککه‌وتنى پارتى و یه‌کگرتوو له‌سه‌ر حکومه‌تى خۆجێیى دھۆک هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
