تورکیا داوا ده‌کات رێکه‌وتنه‌که‌ى شه‌نگال زوو جێبه‌جێ بکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
باڵیۆزى تورکیا له به‌غدا پێشوازى له رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر دۆخى قه‌زاى شه‌نگال ده‌کات و داوا ده‌کات به زوترین کات جێبه‌جێ بکرێت.
له‌رێگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له به‌غدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا پێشیوازیى له رێککه‌وتنه‌که‌ى سه‌ر شه‌نگال له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق کرد و ئاماده‌ه‌ى ده‌ربڕیووه هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لایه‌نه‌کانى رێککه‌وتنه‌که بکات و داواى کردووه هه‌رچى زووه جێبه‌جێ بکرێت.
ئێواره‌ى هه‌ینیى رابردوو رێککه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق کرا و له‌سه‌ر قه‌زاى شه‌نگال و ئه‌نجومه‌نى دیموکراتى خۆسه‌رى له شه‌نگال و هێزه‌کانى یه‌په‌ژه به‌ته‌واوى رێککه‌وتنه‌که ره‌تده‌که‌نه‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار