عێراق پڕۆژه یاساى بۆ قه‌رزکردن ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" حکومه‌تى عێراق پڕۆژه‌یاسایه‌کى ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزى ناوخۆیى ده‌ره‌کى بکات بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى".
حکومه‌تى عێراق پڕۆژه یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرد، سه‌لیم شوشکه‌یى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لیژنه‌ى یاسایى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" پڕۆژه یاساکه ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایى کراوه و دواتر ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى یاسایى ده‌کرێت".
ناوبراو وتیشى:" حکومه‌تى عێراق قه‌رز له بانکه‌کانى ناوخۆ‌و سندوقى نه‌قدى ده‌ولى ده‌کات بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى".
سه‌لیم شوشکه‌یى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه قه‌رزکردن له سندوقى نه‌قدى نێوده‌وڵه‌تى به مه‌رجێک ده‌درێته عێراق یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێکى دیکه که له بودجه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا جێگیر بکرێت.
