بانکى ره‌شید 10 ملیۆن دینار ده‌داته ژنان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بانکى ره‌شیدى عێراقى به چه‌ند مه‌رجێک بڕى 10 ملیۆن دینار قه‌رز به‌و ژنانه ده‌دات که مێرده‌کانیان کۆچى دوایى کردووه یا جیابوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانکى ڕه‌شیدى راگه‌یه‌ندراوێکى بۆ پێدانى ئه‌و بڕه قه‌رزه بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" که پێدانى بڕى 10 ملیۆن دینار به‌و چینه‌ى ژنان بۆ هاوکاریکردن و ڕه‌خساندنى هه‌لى کاره بۆیان، به چه‌ند مه‌رجێک قه‌رزه‌که ده‌درێت".
هه‌روه‌ها بانکى ره‌شد ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، "ئه‌وانه‌ى که داواکارى بۆ وه‌رگرتنى قه‌رزه‌که پێشکه‌ش ده‌که‌ن، ده‌بێت به‌ڵێن بده‌ن قه‌رزه‌که بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌م چالاکى و کارانه به‌کاربهێنن، درومان، ئارایشتگا، خواردنه‌گه، دوکانى فرۆشتنى بابه‌ته خوراکییه‌کان".
هاوکات، ده‌بێت فه‌رمانبه‌رێکى حکومه‌ت که‌فاله‌تیان بکات به مه‌رجێک موچه‌ى ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره تواناى مسۆگه‌رکردنى له 50%ى قه‌رزه‌که‌ى هه‌بێت.
