جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى باجه‌کان: ناتوانین به‌ڵێنى دوانه‌که‌وتنى موچه بده‌ینه فه‌رمانبه‌رانمان

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باجه‌کان له‌سلێمانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌وه بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند و جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجه‌کان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:" ناتوانین به‌ڵێنى دوانه‌که‌وتنى موچه‌یان پێ بده‌ین".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى باجه‌کان که له چه‌ند به‌رێوه‌به‌رایه‌تى( خانوبه‌ره‌ى میرى، ده‌رامه‌تى یه‌ک، ده‌رامه‌تى دوو، باجى ده‌رامه‌تى کۆمپانیاکان، گه‌وره باجده‌ران، بانکى سه‌روه‌رى، خانوبه‌رى یه‌ک، خانوبه‌ره‌ى دوو) پێکهاتووه و بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باجه‌کان، رۆژانه به ده‌یان ملیار دینار داهات بۆ حکومه‌تى هه‌رێم له باج و زه‌ریبه کۆده‌که‌نه‌وه و فه‌رمانبه‌رانى داواى مافى خۆیان ده‌که‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
له‌کاتى بایکۆتى فه‌رمانبه‌راندا، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجه‌کان ده‌چێته فه‌رمانگه‌که‌و داوایان لێ ده‌کات بچنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌بووه تا ئه‌وکاته‌ى دڵنیا ده‌بنه‌وه له پێدانى موچه‌کانیان.
عه‌لى عه‌بدوڵا، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجه‌کان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئێمه چووین گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا کردووه که ئیشى هاوڵاتیان رایى بکه‌ن و بچنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان".
ناوبراو وتیشى:" گونجاندنێکمان کردووه که‌له‌گه‌ڵ باردۆخى ئێستاى فه‌رمانبه‌راندا بگونجێت و کاتى (of) یان بۆ زیاد کراوه، به‌ڵام ناتوانین هیچ به‌ڵێنێکیان پێ بده‌ین بۆ دابینکردنى موچه، چونکه ناکرێت دائیره‌کانى ئێمه جیا بکرێته‌وه له حکومه‌تى هه‌رێم".
عه‌لى عه‌بدوڵا، باسى له‌وه‌شکرد، چه‌ند جارێک پێشنیاریان کردووه له داهاتى فه‌رمانگه‌کان موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێت، به‌ڵام ره‌تکراوه‌ته‌وه، وتیشى:" ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رى دۆخى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بکات و له‌ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نییه".
