بەرھەم ساڵح لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێم کۆدەبێتەوە
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشممە لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێم لە ھەولێر کۆبۆوە لەسەر دۆخی سیاسی، دارایی، تەندروستیی هەرێمی کوردستان.کۆبوونەوەکە لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو تێیدا بە بەشداری سەرۆک کۆمار و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان)، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بەشداربوو وەکو پشکی گۆڕان لەو کۆوونەوەیەدا.
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/10/2020 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه تايبه‌ت بوو به بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى. ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق، كۆبوونه‌وه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورييه فيدراڵييه‌كان دووپات كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات، به‌تايبه‌تى ڕه‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتانى دۆست و نێرده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له عێراق.
كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى تاوتوێ كرد و پشتيوانيى خۆى بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عێراق ده‌ربڕى. ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه بوون و ئاماده‌بووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان و گه‌ره‌نتيكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژيان له‌و ناوچانه.
كۆبوونه‌وه پشتگيريى خۆى بۆ دوايين ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕه‌تكرده‌وه و داواى كرد حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و كۆبوونه‌وه پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌رى يه‌كجاره‌كيى كێشه و بابه‌ته هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ربڕى به ئاراسته‌يه‌ك كه تيايدا ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى پارێزراو بن.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو، تيايدا باسى ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا كه وه‌ك هه‌موو جيهان له ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانييه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌تايبه‌تى كێشه و قه‌يرانى دارايى. كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى به‌رژوه‌ندييه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانايان يه‌ك بخه‌ن و يه‌كرێز و يه‌كهه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه. كۆبوونه‌وه شه‌هيدكردنى ئه‌فسه‌رى ئاسايش غازى ساڵخ ئاليخانى له سنوورى پارێزگاى دهۆك شه‌رمه‌زار كرد.

