گەشتی ئاسمانی نێوان ھەرێم و تورکیا دەستپێدەکاتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکاتەوە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوەو ھەفتانە عەوت گەشت ئەنجامدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی عێراق رایگەیاند  گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێدەکاتەوە ئەوەش دوای گفتوگۆ و دانووستاندن لەگەڵ لایەنی تورکی.

 بڕیادراوە هەفتانە هەر لایەک حەوت گەشتی ئاسمانی ھەبێت، واتە هەفتانە لایەنی عێراق حەوت گەشت و لایەنی تورکیش حەوت گەشتی دەبێت و گەشتەکان فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرنەوە.

 سەرەتای ئەم مانگە ده‌سەڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانی عێراق رایگەیاند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی توركیا داواى له‌ ده‌سته‌ى هێڵه‌ ئاسمانییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى توركیا كردووه‌، گه‌شته‌كانى به‌ گشتى له‌گه‌ڵ عێراق رابگرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار