عێراق بڕی نەوتی سپی بۆ ھەرێم زیادکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاریداوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر زیادبکات ئەوەش بەپێی وتەی پارێزگاری سلێمانی.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، لەگەڵ پارێزگارانی هەولێر و دهۆکدا پێشوازییان لە لە وەزیرانی پلاندانان و کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی فیدڕاڵی کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاریداوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر زیادبکات.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕە نەوتە بە سێ بەشی یەک لە دوای یەک زیادکراوە.
بڕیاربوو حکومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت بداتە هەرێم، کە لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتە و لە مانگی داهاتووشدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەڵام دوێنێ عێراق بڕەکەی بۆ دوو ھێندە زیادکرد.

