مامۆستایانی سلێمانی: ئەگەر لێبڕینی مووچەکانمان نەدرێتەوە بایکۆت ناشکێنین
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان رایگەیاند ھەتاوەکو بڕیار نەدرێت 30 رۆژ جارێک مووچە بەبێ بڕین دابەش بکرێت و لێبڕینەکانیش نەدرێتەوە، بایکۆت ناشکینن.
لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی:
دوای راگەیاندنی رۆژی 6-10 دە رۆژ دانرا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەڵام دانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی وەڵام وەرنەگیراوە جگە لە راگەیێندراوی ئەمڕۆ کە بەرواری 14-10 لە راگەیاندنەکانەوە بینرا ئەوەش ئەو دوو خاڵەی کە داواکارابوو باس نەکرا. هەربۆیە ئەنجوومەنی لق پشت بەند بە داواکاریی مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکان لە رێگەی گرووپەکانەوە بە تەلەفۆن و کورتەنامە داوای بەردەوام بوونیان کردووە بڕیاردرا بە:
1- بەردەوام بوون لە هەڵوێستی 6-10
2- جەختکردنەوە لەسەر داوکارییەکان کە
-30 رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت بەبێ بڕین
- کارکردنەوە بە تەرفیع لە لیستی مووچە
- دەرکردنی یاسای پارێزبەندی مامۆستا لە پەرلەمانی کوردستان
- بەلیستی جیا 18%ی بڕاو خەرجبکرێتەوە لە هەفتەی داهاتوودا ئەگەر خزمەتی مامۆستا لەبەرچاو دەگیرێت.
هەمووان ئەو راستییە دەزانن کە وەزارەتی پەروەردە تەنها سێ پۆلی خوێندنی کردووەتەوە کە ئەوەش یەک و دووی بنەڕەتی لەگەڵ دوانزەی ئامادەیی. بەوەش نۆ پۆلی تر لە دەرەوەی هۆڵەکانی خوێندن و کەمینەی مامۆستا ئەرکی قورس لەسەر شان دەگرن، ززۆرینەی خوێندکار و قوتابی و مامۆستا لە دەرەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەبن سەرەڕای کەمیی دابینکردنی بابەتی خۆپارێزی.
هەر بۆیە بەردەوام دەبین تاوەکو گرنگیی تەواو دەدرێت بە سێکتەری پەروەردە و باشکردنی گوزەرانی مامۆستا.

