رۆژنامەیەکی سویدی: ئەردۆغان جیهادییەکانی ڕەوانەى بەرەکانی شەڕ کردووە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

رۆژنامەى ئێکسپرێسی سویدی بڵاوکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆ کۆماری تورکیا جیهادییەکانی رەوانەى بەرەکانی شەڕ کردووە لە سوریاو لیبیاو شەڕی نیوان ئەرمینیاو ئازەربایجان.

رۆژنامەکە نوسیویەتی "ئەردۆغان ئیدی لە دژی ئاسایش و ژیانمان بووەتە هەڕەشەیەکی زۆر گەورە. ئەردۆغان یەکێک لە سوپای هەرە بەهێزەکانی ناتۆی  هەیە و لە عێراق، سوریا، لیبیا، ئازەربایجان، سۆمالیا و باکووری قوبرس بنکەى سەربازیی هەیە.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە کە "ئەردۆغان جیهادییەکان بۆ شەڕ لە دژی کورد، ئەرمەنی و سوریانی رەوانەى بەرەکانی شەڕ دەکات و مووچەیان پێدەدات. ئەردۆغان لە لیبیا لە دژی لائیکەکان شەڕ دەکات. ئەردۆغان رێککەوتننامە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و بە کشتی چەک بۆ لیبیا دەنێرێت".

رۆژنامەکە نوسیویەتی "زمانی رق و نەفرەتی ئەردۆغان بەرامبەر بە ئەرمەن، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩١٥دا بە لانیکەمەوە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەسیان لێ کۆمەڵکوژکراوە، رێگا بە ڕووی توڕەیی و نیگەرانیی قوڵ دا دەکاتەوە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار