مەسرور بارزانی باسی وەبەرھێنانێکی نوێ دەکات کە کاری تێدا دەکەن

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەنگاو دەنێن بەرەو وەبەرهێنانی "وزەی خاوێنتر و هەرزانتر" بۆ کوردستان لە داهاتووشدا وەبەرهێنان لە وزەی سەوزدا دەکەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، "بەرەو وەبەرهێنانی وزەی خاوێنتر و هەرزانتر بۆ کوردستان هەنگاو دەنێین... دەشێت وزەی سەوز ببێتە کەرتێکی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی ئابوورییەکەمان".

 لە تویتەکەیدا وێنەیەکی هاوپێچکردووە کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژانە، کوردستان سێ هەزار مێگاوات وزە بەرهەم دەهێنێت".

لە بەشێکی دیکەی وێنەکەدا باس لە پێکهاتەکانی وزەی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان کراوە و تێیدا هاتووە، "غازی سروشتی ٧٦%، نەوتی قورسی بارکراو ١٣%، وزەی هایدرۆی کارەبایی ٧% و سوتەمەنییەکانیش ٤%ن".

وزەی سەوز کە بە دۆستی ژینگە ناسراوە لە سەرچاوەکانی وەکو تیشکی خۆر، با و باران، گەرمی، رووەکەکان، هاوکات تەواوی ئەو سەرچاوانەی کە نابنە هۆی پیسبوونی ژینگە وەردەگیرێت.

کوردستان رۆژانە سێ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، سەرۆکی حکومەت دەڵێ "سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ئەو کارەبایە بەمشێوەیەیە:

- گازی سرووشتی: 76٪
- نەوتی رەش 13٪
- کارۆئاو 7٪
- دیزڵ 4٪

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار