ئه‌مڕۆ مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان و وه‌زاره‌تى دارایى دابه‌شده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شکردنى مووچه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌ى 70 و 80 ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى و به‌رگرى و فریاکه‌وتن، وه‌زاره‌تى دارایى و لیواى نه‌وت دابه‌شده‌کرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم رۆژى چوارشه‌ممه خشته‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانى راگه‌یاند و دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ش مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شکرا، ئه‌مڕۆ هه‌ینیش موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌ى 70 و 80 ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى و به‌رگرى و فریاکه‌وتن، وه‌زاره‌تى دارایى و لیواى نه‌وت دابه‌شده‌کرێت.
هه‌روه‌ها بۆ سبه‌ینێ شه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى ئاسایش دابه‌شده‌کرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
