سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم داوا ده‌کات گه‌ل سزاى "خیانه‌تکاران" بدات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دۆخى که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانى دیکه به نائاسایى ناوده‌بات ده‌شڵێت:" له خیانه‌ت به زامتر ئه‌وه‌یه، که گه‌ل خیانه‌تکار سزا نه‌دات".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له ساڵیادى هێرشى سوپا‌و حه‌شدى شه‌عبى عێراق بۆ سه‌ر که‌رکوک، په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌و دۆخه نائاساییه‌ى که له ئه‌نجامى خیانه‌تى خاکفرۆشانه‌وه، له که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانى دیکه هاته ئاراوه، جێگه‌ى قبوڵکردن نییه".
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت:" هه‌رگیز زامى خیانه‌تى خاکفرۆشانمان بیر ناچێته‌وه، به‌ڵام له خیانه‌ت به زامتر ئه‌وه‌یه که گه‌ل خیانه‌تکار سزا نه‌دات".
رۆژى 16 ى ئۆکتۆبه‌رى 2017، دواى نزیکه‌ى سێ هه‌فته به‌سه‌ر ریفراندۆمدا، حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری، ناوچه کوردستانییه‌کان که‌وتنه ژێر کۆنترۆڵى حکومه‌تى عێراق و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌کان کشانه‌وه‌و له‌سه‌دا 51%ى خاکى کوردستان ته‌سلیمى عێراق کرایه‌وه.

