عیماد ئه‌حمه‌د: له 16ى ئۆکتۆبه‌ردا ماسکى درۆزنانه‌ى شیعه‌ى عه‌ره‌ب داماڵرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" له 16ى ئۆکتۆبه‌ردا به‌شێکى شیعه‌ى عه‌ره‌ب ماسکى درۆزنانه‌یان به‌رامبه‌ر به ئه‌زمونى فیدڕاڵى له کوردستان داماڵدرا".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 16ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، عیماد ئه‌حمه‌د، له وتارێکدا به بۆنه‌ى تێپه‌ڕبونى سێ ساڵ به‌سه‌ر روداوى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا رایگه‌یاند"له‌مێژوى نوێماندا (16) ئۆکتۆبه‌رى ساڵى (2017) دواهه‌مین کاره‌سات بو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عیراق به‌گشتى و لایه‌نى شیعه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار به به‌تایبه‌تى به‌سه‌ر کوردا هات".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" 16ى ئۆکتۆبه‌ر کاره‌سات و تاوانێک بوو دژ به میلله‌ته‌که‌مان، له‌م رۆژه‌دا به‌رونى هه‌ڵوێستى راسته‌قینه‌ى به‌شێکى شیعه‌ى عه‌ره‌ب ده‌رکه‌وت و ماسکى درۆزنانه‌یان به‌رامبه‌ر به ئه‌زمونى فیدڕاڵى له کوردستان داماڵدرا که چۆن ئه‌وان له سه‌رده‌مى حوکمڕانى و ده‌سه‌ڵاتدا بێ به‌ڵێن و بێ وه‌فا ده‌رچوون و چاکه‌ى کورد‌و بزوتنه‌وه‌که‌یان له‌به‌رچاونه‌بوو".
عیماد ئه‌حمه‌د ریفراندۆم به مافێکى ره‌وا بۆ جێبه‌جێکردنى ئاشتیانه‌ى مافى چاره‌ى خۆنوسین ده‌زانێت و ده‌شڵێت:" به‌ڵام کاتێک بێ ره‌چاوکردنى ته‌رازوى هێز و به‌بێ گوێدان به ئامۆژگارى دۆستان و هه‌ره‌شه‌ى دوژمنان، وه‌ک کورد تاک لایه‌نه ریفراندۆمان ئه‌نجامدا، ئه‌وا وێڕاى ڕه‌وایه‌تى مافه‌که،و سه‌روه‌رییه‌کى مێژوویی، ملله‌ت ده‌نگى خۆى گه‌یاندو دووژمنه‌کانیش گورزى خۆیاند وه‌شاندو سته‌مى رۆژگارى لێکه‌وته‌وه".

