میدیاى یه‌کێتى: شێخ جه‌عفه‌ر گیانى 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى پاراست
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسى ئه‌وکاتى هێزه‌کانى 70ى پێشمه‌رگه، له رۆژى 16 ى ئۆکتۆبه‌ردا رایگه‌یاند، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له باشورى که‌رکوک به فه‌رمانى ئه‌و بووه که ژیانى زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى پاراستووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له یادى 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017دا، میدیاى یه‌کێتى بڵاویکردووه‌ته‌وه که جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا له رۆژى ١٦ ى ئۆکتۆبه‌رى ٢٠١٧ رایگه‌یاند:" له‌پێناو رزگارکردنى ژیانى زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه، فه‌رمانم به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کرد، له میحوه‌ره‌کانى باشوورى که‌رکوک بکشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا رایگه‌یاند "بڕیارى ئێمه به هه‌ماهه‌نگى نه‌بووه له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌کان ، به‌ڵکو به ڕێککه‌وتنى وڵاتانى تر هێزه‌کانى عیراق و حه‌شدى شه‌عبى هێرشیانکرده سه‌ر پێشمه‌رگه و وتى "زۆرم پێ سه‌یره خیانه‌ت بدرێته پاڵ کوڕى گه‌وره‌ى مام جه‌لال، سیاسه‌تى یه‌کێتى به‌و شێوه‌یه نییه خیانه‌ت بکات و سه‌نگه‌ر چۆڵ بکات".