یه‌کێتی مامۆستایان دواى وه‌رگرتنى موچه: بایکۆت به‌رده‌وام ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان رایگه‌یاند بایکۆت له سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى راپه‌ڕین و گه‌رمیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وکاته‌ى داواکارییه‌کانى مامۆستایان جێبه‌جێ ده‌کرێن.
عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان رایگه‌یاند که "مامۆستایان سێ داواکاریى سه‌ره‌کییان هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى پله‌یان، کۆتاییهێنان به بڕینى مووچه و دابه‌شکردنى مووچه هه‌ر 30 رۆژ جارێک".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ماوه‌ى دوو مانگه مووچه وه‌رنه‌گیراوه، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ى وه‌رده‌گیرێت موچه‌ى مانگێکیش نییه، چونکه به بڕینه‌وه دابه‌شده‌کرێت".
هاوکات، جه‌ختیشی له‌وه‌کرده‌وه به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکارییه‌کانه‌وه مامۆستایان له سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى راپه‌ڕین و گه‌رمیان به‌رده‌وام ده‌بن له بایکۆتکردنی ناوه‌نده‌کانی خوێندن.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا دابه‌ش ناکات و تا ئێستا سێ مووچه‌ی ئه‌مساڵی دابه‌شکردووه که دووانیان به لێبڕینی سه‌دا 21 بووه و مووچه‌ی چواره‌میش به لێبڕینی سه‌دا 18 دابه‌ش ده‌کات.

