له‌به‌رده‌م لقى پارتى خۆپیشاندانه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رده‌م لقى پارتى له به‌غدا ده‌ستیپێکرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رده‌م لقى پارتى له به‌غدا ده‌ستیپێکرد و دژى لێدوانێکى هۆشیار زێباری، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن و باره‌گاکه‌شیان سوتاند، دواى ئه‌وه‌ى رایگه‌یاندبو، حه‌شدى شه‌عبى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێرى ئه‌نجامداوه.
ده‌یان لایه‌نگرى حه‌شدى شه‌عبى چونه‌ته به‌رده‌م لقى پارتى له‌به‌غدا و ناڕه‌زایى له دژى لێدوانێکى هۆشیار زێباری، به‌ڵام پێشتر به‌رپرسى لقه‌که‌و سه‌رجه‌م کارمه‌ندانى لقه‌که باره‌گاکه‌یان جێهێشتووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
