هۆشیار زێباری: حه‌شدى شه‌عبى هێزێکى تێکۆشه‌ره‌و هێرشم نه‌کردۆته سه‌ری

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتی، له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت: من هێرشم نه‌کردۆته‌وه سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌و هێزه هێزێکى تێکۆشه‌ره.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتی، له چاوپێکه‌وێتنێکیداله‌گه‌ڵ که‌ناڵى "ئه‌لعه‌هد"ى سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، رایگه‌یاند" له چاوپێکه‌وتنه‌که‌مدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى (ئه‌لحوڕه) هێرشم نه‌کرده‌ته‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبی."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" لێدوانه‌که‌م به هه‌ڵه وه‌رگیراوه...ده‌ربڕینه‌که یارمه‌تى نه‌دام، مه‌به‌ستم له پاککردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز ئه‌وه نه‌بو که حه‌شدى شه‌عبى پێویست بێت پاکبکرێته‌وه، چونکه حه‌شدى شه‌عبى هێزێکى تێکۆشه‌رو جه‌نگاوه‌ره‌و ناکرێت هێرشبکه‌مه سه‌ر قوربانییه‌کانی".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌یوه‌ندى مێژوییان له‌گه‌ڵ به‌شێک له سه‌رکرده‌کانى حه‌شدى شه‌عبیدا هه‌یه.
لێدوانه‌کانى پێشترى هۆشیارى زێبارى له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا، کاردانه‌وه‌ى توندى به‌شێک له سه‌رکرده‌و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى به‌دواى خۆیدا هێناو له‌نوێترین کاردانه‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى حه‌شد چونه سه‌ر باره‌گاى لقى پێنجى پارتى له به‌غداو ئاگریان تێبه‌ردا.

