قوباد تاڵه‌بانی: سوتاندنى ئاڵاى کوردستان جێى قبوڵکردن نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، سوتاندنى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان و هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان له جێگاى قبوڵکردن نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، قوباد تاڵه‌بانی له په‌یامێکدا ده‌ڵێت:"سوتاندنى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان و که سیبمولى باڵاى گه‌له‌که‌مانه و هه‌روه‌ها هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان له به‌غدا به شێوازێکى نایاسایى و ناشارستانى جێگاى قبوڵکردن نییه و هێرشه بۆسه‌ر هه‌مو پیرۆزى و باره‌گا کوردستانییه‌کان له پایته‌ختى فیدراڵى عێراق."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه ده‌که‌م و داواش له هێزه عێراقییه هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانمان ده‌که‌ین له به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بێڕێزیکردنه بێنه ده‌نگ که پێشێلکردنێکى گه‌وره‌ى یاسا و ده‌ستور و سیماى فره‌جۆرى عێراقه‌و زاڵکردنى هێزى چه‌که به‌سه‌ر مه‌نتیقى عه‌قڵ و دیالۆگدا."
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌ى یه‌کڕیزى و یه‌ک هه‌ڵوێستى کورد بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى سه‌رمان که ئه‌مڕۆ گه‌له‌که‌مان له‌هه‌موو کات زیاتر پێویستى به‌یه‌کریزى و ته‌بایى هه‌یه."

