جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم: سوتاندنى ئاڵا‌و باره‌گاکان ره‌فتارێکى ناشارستانیه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێکى له‌باره‌ى سوتاندنى ئاڵاى کوردستان و باره‌گاى لقى پارتیى له به‌غدا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، سوتاندنى ئاڵا و باره‌گاکان ره‌فتارێکى ناشارستانیه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: "سه‌دان هه‌زار که‌س له ڕۆڵه‌کانى گه‌لى کوردمان له هه‌رێمى کوردستان له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاڵاکه‌یان و ئازادکردنى خاکه‌که‌یان له له‌ده‌ستى دیکتاتۆریه‌ت و تیرۆر و سه‌قامگیرى ئاشتى شه‌هیدبون".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"سوتاندنى ئاڵا و هێما و باره‌گاکان ره‌فتارێکى ناشارستانیه و گوزارشته له ناکۆکیه سیاسییه‌کان".
مه‌زڵوم کۆبانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه، پێویسته پارێزگارى له پیرۆزى و سونبوله‌کان بکرێت و لێپرسینه‌وه‌ش له سه‌رپێچیکارانى بنه‌ماکانى پێکه‌وه‌ژیانى هاوبه‌ش بکرێت.
دوێنێ شه‌ممه، خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رده‌م لقى پارتى له به‌غدا دژ به لێدوانێکى هۆشیار زێباری، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه ده‌ستیپێکرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى ئاڵاى کوردستان و باره‌گاى پارتیشیان سوتاند.