وه‌زیرى کۆچى که‌نه‌دا: زیاتر له یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرين
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى که‌نه‌دا ئاشکرایکرد، پلانیان هه‌یه له دوو ساڵى داهاتوودا پێشوازى له زیاتر له یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ر بکه‌ن، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌مساڵدا به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه ژماره‌یه‌کى که‌مى په‌نابه‌ر رویان له‌و وڵاته کردووه.
مارکۆ مندیسینۆ، وه‌زیرى کۆچى که‌نه‌دا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:"وڵاته‌که‌مان ئاماده‌یه پێشوازى له یه‌ک ملیۆن و (200) هه‌زار په‌نابه‌ر بکات له‌ماوه‌ى نێوان (2021) بۆ (2023) به واتاى زیادکردنى نزیکه‌ى (200) هه‌زار په‌نابه‌ر له ئامارى پێش کۆرۆنا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له ئه‌مساڵدا ته‌نها ژماره‌یه‌کى که‌مى په‌نابه‌ر رویان له وڵاته‌که کردوه به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و داخستنى سنورى وڵاتانه‌وه و پێشبینیشى کرد له ساڵى داهاتودا دۆخه‌که بگه‌ڕێته‌وه بارى ئاسایى خۆى.
هه‌روه‌ک که‌نه‌دا ئاماده‌یى خۆى پیشانداوه که مافى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى بداته کرێکارانى کاتى و داواکارانى مافى په‌نابه‌ر و خوێندکارانى بیانى له‌و وڵاته.