شۆڤیه‌نیه‌ت و ئه‌قڵیه‌تى دوێنێى به‌عس له عێراقدا به‌رده‌وامه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ سوره
ئه‌گه‌ر بۆ ڕابردووى دووریش نه‌گه‌ڕێینه‌وه ده‌سه‌ڵاتى به‌عس دوێنێیه , به‌عسیه‌کان عه‌ره‌بى شیعه و سونه‌ى عیراق بوون ئه‌و سه‌رده‌مه تروسکایى ئازادى و مافى مرۆڤ به‌دى نه‌ده‌کرا ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستیان هات بۆ له ناوبردنى کوردان کردیان له ئه‌نفال و ڕاگواستن و کیمیاباران و له‌سێداره‌دانى هه‌زاران که‌سى تێکۆشه‌ر و نیشتیمان په‌روه‌ر.... هه‌تا جینۆسایدکردنیش , که له ساڵى (2003) ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانى ڕ‌ژێمى سه‌ددامیان ڕوخاند حزبى به‌عس چه‌ند ملیۆن ئه‌ندامى هه‌بوو جگه له چه‌ند که‌سێکیان نه‌بێََ که به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ئه‌ژمار ده‌کرێن ئه‌وانى دى هه‌ر ماون هه‌مووشیان کوڕ و کچ و نه‌وه‌یان هه‌یه پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا فڕین بۆ هه‌ساره‌یه‌کى دى ؟ یان له‌ژێر په‌رده‌یه‌کى دیکه‌دا هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتن ؟ ئاشکرایه ئێستاش هه‌مان ئه‌قڵیه‌تى شۆڤیه‌نى ئه‌وان کار ده‌کات . ڕابردوو پێمان ده‌ڵێت هه‌ر کاتێک عه‌ره‌ب به‌شیعه و سونه‌وه لێیان قه‌وماوه ڕایان کردۆته ( شیمال حبیب) چونکه عه‌ره‌ب ناخوازن بڵێن کوردستان نه‌کا...... بۆیه هه‌ر کوردێک به‌وانه‌شه‌وه که‌نایانه‌وێت بزانن پێویسته بزانن عه‌ره‌ب شۆڤیه‌نیترین نه‌ته‌وه‌ن , کوردستان به‌نیشتیمانى عه‌ره‌ب ده‌زانن هه‌گیز ئه‌و ڕاستیه نابینن که کوردستانى باشور به‌شێکه‌له نیشتیمانى کوردان . فه‌رهه‌نگ و کلتور و خاک و زوبان و نه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئاسمانیشمان جیایه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب , به‌دڵنیایى که‌ى ده‌رفه‌تیان بوو ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ له ئه‌وانه‌ى دوێنێ شۆڤیه‌نى تر ده‌بن ئه‌وانه‌ى سبه‌یش له ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ دکتاتۆر تر و خراپتر ده‌بن به‌رامبه‌ر پرسى کورد , دیتمان مالیکى سوپاى دیجله‌ى دروست کردوو تاویدا کوردستان داگیر بکه‌ن له ساڵى (2014) موچه‌ى و بودجه‌ى هه‌رێمى به‌گشتى بڕى عه‌ره‌بى شیعه و سونه‌ش نه‌ک هیچیان نه‌وت به‌ڵکو پشتگیریشیان کرد . کاتێکیش له به‌رامبه‌ر داعش به‌زین به‌فه‌رمانى مه‌ڕجه‌عیه‌ته‌که‌یان سه‌دان هه‌زار شیعه به‌هه‌مان شێوه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران چه‌کدار کران و دواجار له (16) ى ئۆکتۆبه‌رى (2017) به به شدارى سوپاى پاسدارانى ئاغایان په‌لامارى کوردستانیاندا و دواى قه‌تڵ و عامکردنى خه‌ڵکێکى زۆرى سڤیل نیوه‌ى خاکه‌که‌یان داگیر کردین .وائه‌مسالیش (2020) بۆ سێیه‌م جاره په‌لامارى کورد ده‌ده‌ن , یه‌که‌م له‌ناو حه‌شدى شیعه وه له‌سنورى موسڵه‌وه فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێریان مۆشه‌ک باران کرد. دووه‌م له‌به‌غداى پایته‌خت باره‌گاى لقى پارتیان سوتاند ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وابه‌سته‌ى ئه‌جنداى ئاغاکانیان نیه . سێه‌م رۆژى (12-11-2020) سیاسیه‌کانى عه‌ره‌ب به‌گشتى له‌په‌رله‌مان بڕیاریاندا به‌بڕینى ئه‌و (320) ملیارد دیناره‌ى بۆ هه‌رێم ده‌هات که هه‌ردووک حکومه‌تى به‌غدا و هه‌ولێر پێشتر واتا له ناوه‌ڕاستى مانگى ئابى ئه‌مساڵدا له‌سه‌رى ڕێک که‌وتبوون . سه‌یرى ئه‌و بوغز و قینه بکه‌ن دوو حکومه‌ت ڕێککه‌وتوون شۆڤیه‌نیه‌کان داوا ده‌که‌ن حکومه‌تى هه‌رێم بچێت له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى سۆمۆ ڕێک بکه‌وێت !! نه‌ک هه‌ر ئه‌مجاره له وه‌ته‌ى کوردستان به‌بێ خواستى کورد به‌عیراقه‌وه لکێنراوه شه‌ڕمان پێده‌فرۆشن , به‌ڵێ بێگومانم نوخبه‌ى ڕوناکبیر و هوشیارى کورد ئه‌مڕۆ باشتر ئه‌و ڕاستیه ده‌بینن و ده‌زانن که هه‌ندێک کورد خۆیان گرێداوه به‌ئه‌جنداى شێعه‌کانه‌وه خه‌ڵکى ساده به‌لاڕێدا ده‌به‌ن . بۆیه ده‌بێت هاوڵاتیان هوشیاربن و بزانن عه‌ره‌بى ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستى عیراق بڕوایان به فدرالیه‌ت و مافى ئه‌وانى دیکه نیه وه‌ک چۆن له‌ئێران دیموکرسى ئازادى مافى نه‌ته‌وه‌کان بوونى نیه ئه‌مانه‌ش وانه و فه‌رمان له‌مامۆستاکانیان وه‌رده‌گرن که ئاخونده‌کانن , نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین له‌داهاتوودا به‌زۆرینه هه‌وڵى هه‌موارى ده‌ستوریش ده‌ده‌ن دژى مافه ده‌ستوریه‌کانى هاوڵاتیانى کوردستان ,. دۆست و دووژمن ده‌زانن یه‌کگرتنى ڕاسته‌قینه هۆکارى سه‌ره‌کى سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کى ڕزگاریخواز به‌تایبه‌تى بۆ ئێمه‌ى کورد, بینیمان جێهێشتنى هۆڵى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن هه‌موو فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان چۆن دڵى هه‌موو کورد و دایکى شه‌هیدانى خۆشکرد , به‌ڵام به‌داخێکى زۆره‌وه چه‌ند کاتژمێرێکى نه‌برد هه‌ندێک ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌شاشه‌ى تیڤیه دژبه‌ره‌کانى خه‌ڵک و حکومه‌تى هه‌رێم ده‌رکه‌وتن وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان که‌وتنه‌وه به‌رگریکردن له‌عه‌ره‌ب به‌گشتى و حکومه‌تى شیعه‌کان به‌تایبه‌تى بۆ به‌لاڕێدا بردنى خه‌ڵى ساده و ساناى فریو خواردوو !, دڵنیام خه‌ڵکى به ئه‌زموون و خه‌مخۆرى دۆزى کورد گوێ ناگرن له مزایه‌ده‌ى که‌س و حزبانێک که وه‌ک هه‌ندیێک له‌و کوردانه‌ى په‌رله‌مانى به‌غدا به‌ئاشکرا ئاو ده‌که‌نه ئاشى حکومه‌تى شیعه‌کان له عه‌ره‌ب عه‌ره‌بتر دژى حکومه‌تى هه‌رێم لێدوان ده‌ده‌ن و چاوپۆشى ده‌که‌ن له داگیرکردنى نیوه‌ى خاکى کوردستان و هه‌زاران گه‌نده‌ڵى و زوڵم و زۆرى شیعه‌کان , .به‌ڵێ بۆ هه‌ر پرس و کێشه‌یه‌ک له‌به‌ینى دوو لایه‌ندا ته‌با نه‌بوون و یه‌ک هه‌ڵوێست نه‌بوون هۆکارى سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنى به‌رامبه‌ره , جیا له‌وه‌ى ده‌مێکه شیعه‌کان هه‌ندێک کوردیان خستونه ناو زه‌لکاوى خیانه‌ت , دڵنیاشن که کورد یه‌کگرتوو نین بۆیه هه‌میشه شه‌ڕمان پێده‌فرۆشن.. ئاشکرایه به‌م فره کوێخاییه و فره میمبه‌ره‌یه که هه‌ریه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له ئاوازێک ده‌خوێنێت به قسه له کورد کورد ترن له‌ژێره‌وه‌ش کلکیان له‌لایه‌کى دى تۆز ده‌کات بێگومان که وابڕوات حاڵمان له‌وه‌ى ئێستا چاکتر نابێت بۆیه دڵنیام هه‌گیز ناگه‌ینه ئامانج هه‌تا یه‌ک ده‌سه‌ڵات و یه‌ک ناوه‌ندى بڕیاردانمان نه‌بێت ..