ڤیدیۆ: هێزێکى چه‌کدار له سلێمانى هه‌ڵده‌کوتنه‌سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێزێکى چه‌کدار له‌شارى سلێمانى هه‌ڵده‌کوتنه‌سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک و خاوه‌نه‌که‌ى ده‌ڵێت "ئه‌و هێزه فه‌رمى نه‌بون و سکاڵاى یاساییمان تۆمارکردوه".
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، خاوه‌نى چێشتخانه‌ى وه‌ستا کامه‌ران له‌شارى سلێمانى له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: "کاتژمێر 1:30 خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆى هێزێکى نافه‌رمى له‌ناو چێشتخانه هێرشیانکرده‌سه‌رمان، ئێمه نازانین ئه‌و هێزه ئامانجیان چییه و هیچ شتێکیان پێ نه‌وتین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌وان ماوه‌ى 9 ساڵه له گه‌ڕه‌کى عه‌قارى شارى سلێمانى کارى چێشتخانه ده‌که‌ن و تائێستا هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوه، وتیشى:"ماوه‌ى رابردو له‌و شوێنه‌ى ئێمه تێیدا کرێچى بوین له‌گه‌ڵ خاوه‌نى بیناکه بووه‌ته ناکۆکیمان و هه‌ڕه‌شه‌ى لێکردوین، دواى ئه‌وه‌ى به یاسایى ئێمه شوێنه‌که‌مان بۆچۆڵکردوه و سکاڵاشمان له‌سه‌ر روداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆ تۆمارکردوه".
هاوکات، خاوه‌نى چێشتخانه‌ى وه‌ستا کامه‌ران باسى له‌وه‌شکرد، "پێشوتر ئێمه سوڵحمان کردوه و له‌لایه‌ن پارێزه‌رى هه‌ردولامان کێشه‌که له‌دادگا هه‌نگاوى یاسایى خۆى وه‌رده‌گرێت، بۆیه داوا له بڕیاربه‌ده‌ستانى ئه‌م شاره ده‌که‌ین پارێزگارى له گیانى خه‌ڵک بکه‌ن".