فیلمى دیکالۆگ، گه‌ڕانێکی دراماتیکی به‌دواى مردن و باوه‌ڕ
فیلم
6 ساڵ لەمەوپێش
و. پێشه‌وا جه‌لال
فیلمی زۆر گه‌وره هه‌ن که هه‌مووان پیا هه‌ڵده‌ده‌ن، وه فیلمی زۆریش هه‌ن که ته‌نها که‌سانێکی که‌م یادیان ده‌مێنێت. فیلمی (دیکالۆگ)ی کیسلۆڤسکی له فیلمه گه‌وره‌کانی مێژوویی سینه‌مایه. ئه‌و هۆکارانه‌ی وایان کردووه که ئه‌م فیلمه ناوازه‌یه وه‌کو پێویست نه‌ناسرێت گران نین که بخرێنه‌ڕوو. ده‌رهێنه‌ره پۆله‌ندییه گه‌وره‌که‌ی ئه‌م فیلمه ٢٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ته‌مه‌نی ٥٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. دوای ئه‌وه‌ش فیلمێکی تر نه‌بوو هه‌تا ناوی ئه‌و به زیندوویی بهێڵێته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌م فیلمه بۆ نزیکه‌ی ١٠ ساڵ نه‌خرایه به‌رده‌ستی بینه‌رانی سینه‌ما. فیلمه‌که له بنچینه‌دا بۆ ته‌له‌فزیۆنی پۆله‌ندی به‌رهه‌مهێنرا. (دیکالۆگ- ١٠ فه‌رمانه‌که) هه‌ر وه‌کو له ناوه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت، یه‌ک فیلم نییه، به‌ڵکو سریاڵێکی ١٠ زنجیره‌ییه و هه‌ر زنجیره‌یه‌ک له‌نێوان ٥٠-٦٠ خوله‌که هه‌مووشیان به هاوکاری کریستۆڤ پیسیویچ نوسراون و وه هه‌ر ١٠ زنجیره‌که ئیلهامی له ده فه‌رمانه‌که‌ی په‌یامبه‌ر مو‌سا وه‌رگرتووه.
هه‌رچه‌نده کۆکراوه‌ی کاریگه‌ری هه‌مووزنجیره‌کان دیکالۆگ ده‌کاته ئه‌زموونی کارێکی گه‌وره‌ی سینه‌ما، به‌ڵام هه‌روه‌کو هه‌ر فه‌رمانێک، هه‌ر زنجیره‌و سه‌ربه‌خۆیی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. بینینی ته‌نها یه‌ک زنجیره مانابه‌خشه و کێشه نییه کام دانه‌یان هه‌ڵده‌بژێریت.
هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر به فیلمه‌کانی (هه‌ردوو ژیانی ڤیرۆنیک) و ( سێ ڕه‌نگه‌که! شین- سپی - سوور) ده‌ناسرێت . له بنه‌ڕه‌تدا کیسلۆڤسکی ده‌یویست ١٠ ده‌رهێنه‌ر به‌شداری پێ‌بکات، به‌ڵام وه‌کو خۆی له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت «حه‌زم ده‌کرد یه‌که‌م به‌شیی خۆم ئه‌نجامی بده‌م، به‌ڵام نه‌متوانی واز له به‌شه‌کانی تر بهێنم» کیسلۆڤسکی به به‌کارهێنانی نۆ سینه‌ما گرافه‌ر ئەم وێنه‌ی فیلمەی گرت و هه‌موو زنجیره‌کانی له ماوه‌ی ٢١ مانگدا مۆنتاژ کرد.
ئه‌و ده‌ڵێت « هه‌ندێکجار وێنه‌ی به‌شێک له زنجیره‌یه‌کمان ده‌گرت له به‌یانیان و به‌شێکی تر له شوێنێکی تر و له دوای نیوه‌ڕوان، دانه‌یه‌کی تر له ئێواران، ئه‌مه وای ده‌کرد که بێزار نه‌بم».
ئه‌وه‌ی دیکالۆگ به‌رز ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌وه‌یه ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسیاره جدییه‌کانی ژیان ناکات وه‌ک مردن و باوه‌ڕ، به‌ڵکو گه‌ڕانێکی دراماتیکی و پڕ سۆزی هه‌یه بۆیان، وێناکردنی ژیانه که هه‌ڵبژاردنه‌کانی تێدا ئاسان نین. مرڤ له‌نێوان باش و خراپ‌دا هه‌ڵبژاردن ناکات، به‌ڵکو له نێوان باشتر و که‌متر خراپ هه‌ڵبژاردن ده‌کات. به په‌لکێشکردنی بینه‌ر بۆ چیرۆکێکی کورت، کیسلۆڤسکی کاره‌کته‌ره‌کان له شوێنی پڕ ئازار و دووڕیان داده‌نێت و ڕووبه‌ڕوویی کێشه گه‌لێکیان ده‌کاته‌وه که چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه. ئه‌وان به ئه‌ندازه‌ی میهره‌بانییان ڕه‌شبینن. کیسلۆڤسکی و پیسیویزیچی هاوکاری، له‌وه تێده‌گه‌ن که کاتێک پێویستییه‌کانی مرۆڤ له ململانێدان، ئیترهه‌ڵبژاردنه‌کانی ژیان ئاسان نابن. چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نابێته جێی گرنگی پێدانی ده‌رهێنه‌ر، به‌ڵکو گرنگی ده‌دات به لێکۆڵینه‌وه له‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه له نێوان ئه‌و ئایدیاڵه‌ی که فه‌رمانه‌کانی دیاری ئه‌کات و ئه‌وه‌ی ژیان ئه‌یهێنێته به‌رده‌ممان. بڕیارێکی بچوک، ده‌کرێت ژیانی مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو ژێراوژێر بکات. له کاتی کێشه‌دا، زۆرجار مرۆڤ ده‌رفه‌تی نابێت ببێته ئاده‌مییه‌کی جیاواز له خۆی. له کاتی ته‌ماشاکردنی دیکالۆگ، ئه‌و هه‌سته داگیرت ده‌کات، ئایا کیسلۆڤسکی ئه‌یه‌وێ ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه بدۆزێته‌وه که له‌نێوان ژیان و مرۆڤ، ڕاستی و درۆ ، تاوان و سزا، خۆشه‌ویستی و ناپاکی هه‌یه یان نایه‌وێت و خۆی نادات له‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆچی ئه‌وه‌نده مانا ئه‌ده‌نه ئه‌و شتانه‌ی که هه‌یانه یان کردویانه .
دیکالۆگی کیسلۆڤسکی، زنجیره فیلمێک پێشکه‌ش به بینه‌ری پێگه‌شتوو ده‌کات که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقییه بنه‌ڕه‌تییانه‌یه که ژیانی مرۆڤی له‌سه‌ر به‌نده. زنجیره‌کان له شێوه‌ی وتاردان نین، به‌ڵام بینه‌ر ڕاده‌کێشن بۆ ڕه‌نگدانه‌وه به‌رده‌وامه‌کانی. بینه‌ر ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای دووباره ته‌ماشاکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه ده‌کاته‌وه که ده فه‌رمانه‌که‌ی له‌سه‌ر بنیاد نراوه به‌شیێوه‌یه‌کی نوێ. به شێوه‌یه‌ک که پشکنینی و تێڕامانی قووڵتری بۆ ده‌کات.