قایمقامییه‌تى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادارده‌کاته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاگادارى (گازینۆ، کافتریاى نێرگه‌له، دوکان و فرۆشیارانى خواردنه‌وه مه‌ى) ده‌کاته‌وه رێگرى له هاتوچۆکردنى نه‌وجه‌وانان بکه‌ن و هیچیان پێنه‌فرۆشن چونکه "روبه‌ڕوى داخستن و دادگا ده‌کرێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى 2020، له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌پێى رێنمایى و یاساى کارکردن، هاتوچۆکردن و پێشکه‌ش کردنى نێرگه‌له و خواردنه‌وه مه‌ستییه‌کان بۆ خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر شوێنێکیش سه‌رپێچى بکات داده‌خرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌کاتى سه‌ردانى لیژنه‌کان بۆ گازینۆ، کافتریاکانى نێرگه‌له و دوکان و شوێنه‌کانى خواردنه‌وه مه‌ستییه‌کان، هه‌بونى مناڵ و نه‌وجه‌وان له‌لایه‌ن لیژنه‌کانه‌وه روبه‌ڕوى داخستن و رێکارى یاساییه‌کان ده‌کرێته‌وه، چونکه له‌هه‌مو دنیادا هاتوچۆکرن بۆ یارى بلیاردو یارییه‌کانى دیکه له‌گازینۆکان، پێشکه‌ش کردنى نێرگه‌له له کافتریاکان و فرۆشتنى خواردنه‌وه مه‌ستییه‌کان قه‌ده‌غه‌یه".
هاوکات، له‌شکر حه‌مید ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه ده‌که‌نه‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕوى داخستن و خاوه‌نه‌که‌شى روبه‌ڕوى دادگا ده‌کرێته‌وه.