سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی زانا ئێرانییەکە دەکات
4 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی زانا ئێرانییەکە دەکات و رایگەیاند "تيرۆركردنى زاناى ئێرانى موحسين فهخريزاده كه له هێرشێكى چهكداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین".
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "پرسه و سهرهخۆشيمان ئاراستهى سهركردايهتى و گهلى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانهوادهى خوالێخۆشبوو دهكهين".
رۆژی هەینی 27-11-2020 موحسین فەخریزادە، ناسراو بە باوکی ئەتۆمی ئێران، لە شارۆچکەی ئابسەردی تاران لە هێرشێکدا کرایە ئامانج و کوژرا.
رووداوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئێران هەڕەشەی "تۆڵەسەندنەوەی بەزەبری" کرد. دوای ئەو پەیامانەش، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو لایەک کرد دانبەخۆیاندا بگرن و هیچ هەنگاوێک نەگرنەبەر کە ببێتە هۆی هەڵچوون.
فەرحان حەق، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەو راپۆرتانەن کە لەبارەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکە بڵاوکراونەتەوە و "داوای دانبەخۆداگرتن دەکەین و جەخت لە پێویستیی خۆبەدوورگرتن لە هەر هەنگاوێک دەکەینەوە کە ببێتە هۆی هەڵچوونی گرژییەکان لە ناوچەکە".