به‌رمیلێک نه‌وتى خاو نزیکده‌بێته‌وه‌ له‌ 50 دۆلار

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه‌ و نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت 49 دۆلار و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به‌ 49 دۆلارو 31 سه‌نت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریا(ته‌کساس)، به‌ 46 دۆلارو 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.

هاوکات، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 48 دۆلار و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

له‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵه‌وه‌ نرخى نه‌وت یه‌که‌مجاریه‌تى بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ئه‌وه‌ش به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسیۆنى کۆرۆنا و گه‌یشتنى به‌ چه‌ند وڵاتێک که‌ جوڵه‌ى خستووه‌ته‌وه‌ ناو بازارى نه‌وت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار