جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کوبانێ:به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانى کردنى گه‌لى ئێزیدى

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) به‌بۆنه‌ى (جه‌ژنى رۆژوى ئێزیدی) پیرۆزباییان لێ ده‌کات و ده‌ڵێت:" به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانى کردنى گه‌لى ئێزیدى".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کوبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر نوسیویه‌تی،:"(جه‌ژنى رۆژوى ئێزی) له کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و ته‌واوى گه‌لى میزۆپۆتامیا پیرۆز ده‌که‌م، به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیرى کردنى گه‌لى ئێزیدی".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کورد به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و پشتیوانى کردن له یه‌کترى ده‌توانن سه‌رکه‌وتووبن.
جه‌ژنى رۆژوى ئێزیدى، جه‌ژنێکى ئاینى ئێزیدیه‌کانه و ده‌که‌وێته هه‌فته‌ى کۆتایى مانگى کانونى یه‌که‌م، دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌ڕۆژو ده‌بن، رۆژى چواره‌م ده‌که‌نه جه‌ژن و خۆشیى ده‌رده‌برن.

