عێراق تاوتوێى کاریگه‌رییه‌خراپه‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند به ئاماده‌بوونى پارێزگارى بانکى ناوه‌ندیى کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌یان ساز کردووه بۆ تاوتوێکردنى کاریگه‌رییه‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌وه ده‌خاته‌روو کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌یان به ئاماده‌بونى مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندیى عێراق ئه‌نجامدراوه‌و له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کاریگه‌رییه خراپه‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى که زیان به هاوڵاتیان دده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت چینى هه‌ژاران.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه" لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مان داوامان له حکومه‌تى عێراق کردوه چاکسازیى خێرا بۆ پاراستنى چینى هه‌ژار بکات و رێگه نه‌دات زیان به موچه‌خۆرانى چاودێریى کۆمه‌ڵایه‌تى و که‌رتى تایبه‌ت بگات و به‌ره‌نگارى هه‌ڵاوسانى ئابوریش ببێته‌وه و به‌شه‌خۆراکى پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکات".
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق‌ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 هه‌ر له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه و له‌وێ گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت و هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مان.
ئه‌مه له‌کاتێ:دایه که عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌هاى دۆلار له پرۆژه بودجه‌ى 2021 به 145 دینار دیارى کراوه به‌رانبه‌ر دۆلارێک ئه‌وه‌شى به چاره‌سه‌رى کورتێهانى دارایى وه‌سف کرد.

