سبه‌ینێ پرسى نه‌وت و بودجه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ کازمى یه‌کلاده‌کرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا ماونه‌ته‌وه و بریاره له‌سه‌ر داواکه‌ى حکومه‌تى عێراق بۆ ته‌سلیمکردنى کۆى به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێم که رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیله له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى و وه‌زیرى نه‌وت و دارایى گفتوۆ بکرێت.
بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه حکومه‌تى عێراق گفتوگۆى کۆتایى له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ى 2021 بکات که له150 ترلیۆن دینار پێکهاتووه و به‌پێى ئه‌و پرۆژه بودجه‌یه‌ى بڵاوکرایه‌وه پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا 12.67 ده‌بێت به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته نا نه‌وتییه‌کان.
ئه‌مشه‌و سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له گفتوگۆکانى نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا دوو پێشنیار گه‌ڵاڵه کراوه، یه‌که‌میان ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا 50% داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان که ئه‌مه‌یان گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه که پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌سه‌دا 12.67 ده‌بێت".
ده‌رباره‌ى پێشنیارى دووه‌م ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که حکومه‌تى عێراق داواى هه‌موو به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێم ده‌کات که رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیله‌و 30 هه‌زار به‌رمیلى بۆ به‌کاربردنى ناوخۆیى بۆ سوته‌مه‌نى به‌نزین به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم هیچ به‌رچاو روونى له‌م داواکارییه‌دا نییه‌و بریاره سبه‌ینێ سه‌ر له‌به‌یانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت و دارایى و کۆمپانیاى سۆمۆو مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران بکرێته‌وه که "بزانرێت شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند ده‌بێت".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى نیشانداوه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن، وتیشى:"وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم چاوه‌روانى به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ى بره پارمیه‌کى پێش سه‌رى ساڵ بۆ ره‌وانه بکرێت تا موچه‌یه‌کى دیکه‌ى پێ دابه‌ش بکات بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چڕ کراوه‌ته‌وه".
له‌باره‌ى هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ لێکنزیککردنه‌وه‌ى وه‌فدى به‌غداو هه‌ولێر، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که سه‌رۆکى کۆمار له‌سه‌ر دوو هێڵ کارى کردووه، که گفتوگۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا کردووه‌و له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى عێراقیش له‌هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.

