قوباد تاڵه‌بانى: نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، وابڕیاره شاندێکى باڵاى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و ئه‌ندامانى باڵاى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان بچێته به‌غدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى دیجله‌ى عێراقى رایگه‌یاند، ئه‌و وه‌فده باڵایه‌ى که بڕیاره سه‌ردانى به‌غدا بکات، بۆ پشتیوانى سیاسى ئه‌و وه‌فده ده‌چێت که ئێستا له به‌غدان
هه‌روه‌ها وتیشى:" وه‌فده‌که بۆ به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌کان سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات".
قوباد تاڵه‌بانى کاتى سه‌ردانى وه‌فده سیاسییه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کرد که چ کاتێک ده‌چنه به‌غدا.
ماوه‌ى نۆ رۆژه وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له به‌غدان و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێککه‌وتنێکیان ئه‌نجامنه‌داوه‌و بریاره سبه‌ینێ بۆ هه‌رێمى کوردستان رۆژێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت که گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و کۆمپانیاى سۆمۆو وه‌زیرى دارایى نه‌وت ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێش ره‌وانه‌کردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021 بۆ په‌رله‌مانى عێراق.

