حکومه‌تى عێراق ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیاره ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق کۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 بدات و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌روانى دوا گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌که‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له دانیشتنێکى تایبه‌تدا، ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 بدات.
پڕۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق له 150 تریلۆن دینار پێکهاتووه‌و 58 تریلۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه.
په‌سه‌ند کردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق له‌کاتێکدایه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ى 10 رۆژه له به‌غدان بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و به وته‌ى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم ، تا ئێستا رێککه‌وتن نه‌کراوه، به‌ڵام رایگه‌یاند که به"شکسته‌وه ناگه‌رێینه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان".

