سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: هێرشى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا ئه‌نجامى خراپیان لێ ده‌که‌وێته‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌کانى شه‌وى رابردووى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا ده‌کات و ده‌ڵێت:" ئه‌نجامى خراپیان لێ ده‌که‌وێته‌وه".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم:
سه‌رکۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌که‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ده‌که‌ین. دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌وامیى ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌کان و نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندییه‌کانى عێراق و سه‌روه‌ریى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى یاساى نێوده‌وڵه‌تین و ئه‌نجامى خراپیان لێده‌که‌وێته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراقیش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مه‌ترسییه‌کى ڕاسته‌قینه‌وه.
ئه‌رکى حکوومه‌تى عێراقه که ئاسایش و سه‌لامه‌تیى نێرده دیپلۆماتییه‌کانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان بپارێزێت و هه‌موو ڕێکارێکى پێویست بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه تا بدرێنه دادگا و به سزاى خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان
2020/12/20

