‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نگى خۆیان گه‌یانده‌ به‌غدا

هه‌نگاوى دووه‌میان تۆمارکردنى سکاڵایه‌ له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌دادگاى فیدراڵی

5 ساڵ لەمەوپێش



سهرچین ساڵح

نوێنهرى بهشێک لهموچهخۆرانى ههرێم دهنگى ناڕهزایهتى هاووڵاتیانى ههرێمیان گهیانده سهرۆکایهتییهکانى عێراق و لایهنه سیاسییهکان، ئهو وهڵامهیان دهستکهوتووه بهبێ رادهستکردنى نهوت و خاڵه سنورییهکان، بهغدا ئهستهمه بودجهو موچه بنێرێت.

رۆژى 17ی ئهم مانگه ژمارهیهک لهمامۆستاو پزیشک و فهرمانبهرو پارێزهرو مامۆستاى زانکۆ، رێکخراوهکان و گروپهکانى فشار، بۆ گهیاندنى ناڕهزایهتییهکانى ههرێم و کێشهى موچهى فهرمانبهران سهردانى بهغدایان کرد، لهیهکهم وێستگهى سهردانهکهیاندا لهگهڵ بهرههم ساڵهح سهرۆک کۆرمارى عێراقدا کۆبوونهوه، پاشان لهگهڵ سهرۆکى پهرلهمان و جێگرى یهکهمى سهرۆکى پهرلهمان و عهمار حهکیم و بهشێک لهلایهنه سیاسییهکان و فراکسیۆنهکانى پهرلهمانى عێراق کۆبوونهوه، وهک خۆیان باسى لێوهدهکهن، سهردانهکهیان «ئهرێنى» بووهو پێیان وتراوه ئهگهر ههرێم نهوت و خاڵه سنورییهکان رادهست بکات بودجهى ههرێم دهنێردرێت.

ئهردهڵان شێخ فاتیح پارێزهرو ئهندامێکى ئهو گروپهى سهردانى بهغدایان کرد به‌‌هاوڵاتى وت: «لایهنه عێراقییهکان دهڵێن دهبێت داهات ئیتیحادى بێت، داواکهشیان دهستورییه، ئهوانهى ئێمه بینیومانن ئهگهر نهوت بهگشتى و خاڵهسنورییهکان رادهستى ناوهند بکرێت ئهوکاته دهتوانین موچهى موچهخۆرانى ههرێم دابین بکهین».

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد پێیان راگهیهندراوه که « ئهگهر حکومهتى ههرێمى کوردستان و نهوت و داهاتى خاڵه سنورییهکان رادهست نهکات، ئهوا لهژێر فشارى هاووڵاتیانى باشورو ناوهڕاستى عێراقداین و لێمانى قبوڵناکهن، ناکرێت ههرێم بڵێت نهوتى خۆم بۆ خۆم و هی ئێوهش دهخۆم، ئهگهر ئیدارهى ههرێم لای ئێمه بێت قهرزمان کردبێت موچهى فهرمانبهران دابین دهکهین».

لهمساڵدا حکومهتى ههرێم پێنج موچهى داوهته فهرمانبهران و دوو مانگیان بهلێبڕینى لهسهدا 21% و مانگێکیان بهلێبڕینى لهسهدا 18% موچه دابهشکراوه.

ئهردهڵان شێخ فاتیح ئهوهى خستهڕوو بهدهوامن لهههوڵهکانیان و کۆڵنادهن، ههرچهنده سهرۆک کۆمار بهڵێنى پێداون ههموو ههوڵێک بدات بۆ ههڵگرتنى ئهو زوڵمهى لهفهرمانبهران دهکرێت، بهڵام وتیشى:» ههنگاوى ئایندهمان تۆمارکردنى سکاڵایه لهسهر حکومهتى ههرێم ئهگهر داواکارییهکانى موچهخۆران دابین نهکرێت».

لهههرێمى کوردستاندا ملیۆنێک و (255) ههزار موچهخۆر ههیه، بۆ دابینکردنى موچهى مانگانه حکومهتى ههرێم پێویستى به (890) ملیار دیناره، بهڵام دابهزینى نرخى نهوت و کهمبوونهوهى داهاتى ناوخۆو نهناردنى شایستهداراییهکانى موچهخۆرانى ههرێم لهلایهن بهغداوه، حکومهتى ههرێم بهپێى ئهو داهاتهى لهبهردهستیدایه، موچه دابهشدهکات.

ئهندامێکى پهرلهمانى عێراق دهڵێت: «کارئاسانیمان بۆ ئهو فهرمانبهرانه کرد کهسهردانى بهغدایان کردووهو لهگهڵیاندا هاوڕاین کهپرسى موچه تێکهڵ بهململانێ سیاسییهکان نهکرێت».

رێبوار کهریم، ئهندامى سهربهخۆ لهپهرلهمانى عێراق به‌‌هاوڵاتى وت: «کارئاسانیمان بۆ کردن و دیدارهکانمان بۆ ئهو فهرمانبهرانه رێکخست کهسهردانى بهغدایان کرد، داواکارى خۆیانیان بهڕوونى گهیانده لایهنه عێراقییهکان، بۆ ئهوهى کێشهى موچهى ئهوان تێکهڵ بهململانێ سیاسییهکان و رێککهوتن و رێکنهکهوتنى ههرێم و بهغدا نهکرێت و چارهسهرێکى ریشهیى بۆ بدۆزرێتهوه«.

ئهو پهرلهمانتاره پێشیوابوو ههموو لایهنه عێراقییهکان پشتگیریى ئهوهیان دهکرد،  که«ههر رێگایهک شیاوبێت بۆ رێگری ئهو تاڵانییهى لهموچهدا ههیه دهیگرنه بهر، لهنێو ئهوانهدا دوو بابهت کارى لهسهر دهکرێت» یهکێکیان کردنهوهى ئهژمارى بانکییه بۆ فهرمانبهران و ئهوه چووهته بوارى جێبهجێکردنهوه، دووهمیان پێدانى موچهیه بهشێوهى راستهوخۆ، ئهوه کهوتووهته سهر وردهکارییهکهى و پهیوهندیى بهڕێککهوتنى نێوان حکومهتى ههرێم و عێراقهوه ههیه.

لهپرۆژه بودجهى 2021ى عێراقدا پشکى کورد دیارى کراوه که لەبهرانبهر (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهو داهاته نانهوتییهکاندا پشکى لهسهدا (12.67)ی بودجهى فعلى بۆ ههرێمى کوردستان رهوانه دهکهن.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عێراق دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ رایگه‌یاند که‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتوون به‌ رێککه‌وتن و داواکارییه‌کانیان له‌پرۆژه‌ بودجه‌ى 2021دا بۆ جێگیرکراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌ڕاشکاوى وت که‌په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و داواکاریانه‌ى کورد ده‌دات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار