وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رێکارى نوێ دژ به ڤایرۆسه نوێیه‌که ده‌گرێته‌به‌ر

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به نووسراوێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى ته‌ندروستى ئاگادارده‌کاته‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسێکى نوێ که له‌ئێستادا له به‌ریتانیادا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به نووسراوێکى فه‌رمى که واژۆى سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌سه‌ره و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى ته‌ندروستى پارێزگا، ئیداره و قه‌زاکان ئاگادارده‌کاته‌وه له‌وه‌ی: "ئاماده‌کاریى بکه‌ن بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسێکى نوێ که ئێستا له به‌ریتانیا راگه‌یێندراوه".
وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌شڵێت: "پێویسته به وردى چاودێرى هه‌موو گه‌شتیار و که‌سێک بکه‌ن که‌وا راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له وڵاتى به‌ریتانیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان، له فڕۆکه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌کان کارى پێویست ئه‌نجامبده‌ن به تۆمارکردن و چاودێریکردنى ره‌وشى ته‌ندروستییان له‌کاتى ئێستا بۆ پشکنین و په‌یوه‌ندیکردن پێیان، دواتر له رێکارى نوێ و پێشوه‌چوونه‌کان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه".

