هاتوچۆى هه‌رێم بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى پێنادرێت له‌سه‌ر هاورده‌کردنى ئوتومبێله‌ قاچاغه‌کان

په‌رله‌مانتارێک: زیاتر له‌ 20 هه‌زار ئوتومبێلى خوار مۆدیل 2018 هاتووه‌ته‌ پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

بهپێى بڕیارێکى وهزارهتى ناوخۆ رێگه بههاوردهکردنى ئۆتۆمبێلى خوار مۆدیل 2018 نادرێت، بهڵام پهرلهمانتارێک دهڵێت:» زیاتر لهبیست ههزار ئۆتۆمبێلى خوار مۆدیل 2018 هاتووهته پارێزگاى سلێمانییهوه«، هاتوچۆى ههرێمیش هێشتا بڕیارى یهکلاکهرهوهیانى لهسهر نهداوه.

ئهندامێکى فراکسیۆنى بزوتنهوهى گۆڕان لهپهرلهمانى کوردستان ئاماژه بهوهدهدات که رۆژانه ئۆتۆمبێلى خوار مۆدیل 2018 هاوردهى پارێزگاى سلێمانى دهکرێت.

دابان محهمهد، پهرلهمانتارى بزوتنهوهى گۆڕان، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»زیاتر لهبیست ههزار ئۆتۆمبێل بهقاچاخ هێندراوهته پارێزگاى سلێمانییهوهو بۆ ههر ئۆتۆمبێلێک شهش ههزارو (500) دۆلار وهردهگیرێت».

پهرلهمانتارهکهى گۆڕان دهشڵێت» لهههردوو دیوى تورکیاو ئێران گهراجى گهوره ههیهو سهدان ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلى 2018ی تێدا مۆڵ کراوهو بهدهیانیش داخڵ دهکرێن».

دابان محهممهد ئهوهشى دووپاتکردهوه کهچهندین جار فشاریان کردووه لهوهزارهتى  ناوخۆو تائێستا وهڵام نهدراونهتهوهو وتى» وهزارهتى ناوخۆو بهتایبهت وهزیرى ناوخۆى حکومهتى ههرێم بهرپرسى یهکهمه«.

 بهفهرمانى (2909) له13ى شوباتى 2020ى ئهنجومهنى وهزیران، وهزیرى ناوخۆ راسپێردراوه، بهکارى رێکخستنهوهو بهڕێوهچوونى خاڵه سنورییهکان! .

پهرلهمانتارهکهى گۆڕان جهختى لهوهکردهوه که نووسینگهکانى قاچاخچێتى ژمارهى ئۆتۆمبیلهکان وهردهگرن، پاشان «ههماههنگى لهگهڵ هێزه ئهمنییهکان دهکرێت، ژمارهى ئۆتۆمبیلهکان دهدرێته خاڵه سنورییهکان و بازگهکان، ههندێک نووسینگهش لهناو گهراجهکاندان».

بهپێى ئامارى هاتوچۆى ههرێم زیاتر لهیهک ملیۆن و (800) ههزار ئۆتۆمبێل ههیه، کهزیاتر لهنیوهى ئهو ژمارهیه لهناو پارێزگاى ههولێردایه، بهڵام وتهبێژى هاتوچۆى ههرێمى کوردستان، دهڵێت نازانن ژمارهى ئوتۆمبێله قاچاخ و بێ تابلۆکان لهههرێمدا چهندن و چۆن هاوردهى ههرێم کراون.

ئهسعهد مهلا کهریم، وتهبێژى هاتوچۆى ههرێم، وتیشى» رۆژانه خهڵکێکى زۆر ههیه لێمان دهپرسێت ئهنجامى ئهو ئۆتۆمبێلانه چیهو چیان لێدهکرێت، بهڵام تائێستا لهکۆبوونهوهکان بهردهوامین و بڕیارى پێویستمان نهداوه«.

ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم  له‌ئێستادا ته‌نها ده‌توانرێت ئۆتۆمبێلى مۆدیل 2019و 2020و 2021 هاورده‌ى هه‌رێمى کوردستان بکرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار