قوباد تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ عێراق رێککه‌وتین له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى دانوستاندنى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا رایگه‌یاند:"له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌مان له‌گه‌ڵ عێراق رێککه‌وتین له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى وه‌فدى دانوستانى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌شارى به‌غدا رایگه‌یاند، بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى کورتهێنانى دارایى سه‌ردانى شارى به‌غدایان کردووه، به‌ڵام توانیویانه له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یان له‌گه‌ڵ عێراق رێککه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 بکه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ساڵى 2021 ساڵێکى قورس ده‌بێت ئه‌وه‌ش پێویستى به کارى هاوبه‌شه و تا رووبه‌ڕووى ته‌حه‌دییه‌کان ببنه‌وه و وتیشى "پێویستمان به‌یه‌کڕیزییه‌کى نیشتمانییه دوور له‌موزایه‌ده‌ى سیاسى و دوور له‌که‌شى هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت کار بکه‌ین بۆ ده‌ربازکردنى عێراق و کوردستان له‌کێشه داراییه‌کان".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ هه‌رێمى کوردستان دیارى نه‌کردووه، گفتوگۆکانیش شکستیان نه‌هێناوه و به‌رده‌وامن، له‌سه‌ر بودجه رێککه‌وتین و چاوه‌ڕێین له‌په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و گفتوگۆیانه به چڕتر بکرێت به‌ئامانجى تێپه‌ڕاندنى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى عێراق و کوردستان".
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد، رێژه‌ى هه‌رێم له‌بودجه دیاریکراوه دواى خه‌رجى سیادى و حاکیمه، به‌ڵام "به‌پێى هه‌قى خۆمان پێشبینیمان ده‌کرد که‌متره له‌وه‌ى به هه‌قى خۆمانى ده‌زانین، به‌ڵام به‌شى هه‌رێم له‌سه‌دا12.67%".

