له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه گه‌شت بۆ ئه‌م وڵاتانه قه‌ده‌غه‌کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ئاگادارینامه‌ى راگرتنى گه‌شته‌کانى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فرۆکه‌وانى عێراقه‌وه پێده‌گات که چه‌ندین وڵات ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له ئاگادارینامه‌یه‌کدا ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى سه‌رجه‌م ھێڵه ئاسمانى یه‌کانى ئاگادارکردۆته‌وه به ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان چه‌ند وڵاتێک که بریتین له( به‌ریتانیا، ئه‌فریقاى باشور، ئوستورالیا، دانیمارک، هۆڵه‌ندا، به‌لجیکا، ئێران، یابان) و هاتنى گه‌شتیارانیش لێیانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها به‌پێى بڕیاره‌که ته‌نها هاوڵاتییانى عێراق ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه وڵات ئه‌وانیش (14) رۆژ که‌ره‌نتین ده‌کرێن و دواى ئه‌و ماوه‌یه پشکنینى (PCR)-یان بۆ ده‌کرێت، دواى دڵنیابون له ڕه‌وشى ته‌ندروستییان ڕێگه‌یان پێده‌درێت تێکه‌ڵى که‌سانى دیکه ببن.

