هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ناکرێت به‌م هه‌موو سه‌رچاوه‌ى داهاته‌وه که‌وتبینه قوڵایى قه‌یرانى داراییه‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى له‌سه‌ر دۆخى ئابورى و قه‌یرانه‌کان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:" لۆژیک ڕێگا نادات کوردستان له ڕابردوودا به ته‌نها داهاتى دوو مه‌رز به‌بێ پشتیوانیى حکومه‌تى عێراقیش به‌ڕێوه‌برابێت، ئێستا به‌م هه‌موو سه‌رچاوه‌ى داهاته‌وه که‌وتبینه قوڵایى قه‌یرانه‌کانه‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى کانونى یه‌که‌مى 2020، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵاییه‌تیى فه‌یسبووک رایگه‌یاند:" ڕۆژانه، قه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه، نه‌هامه‌تییه‌کان زیاتر ده‌بن و نه‌بوونییه‌کان زۆرتر ده‌بن، له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى ئه‌م واقیع و زه‌مه‌نه‌ى تیایدا ده‌ژین و له‌به‌رده‌مماندایه، پێویستیان به ئیداره‌دانێکى لۆژیکییانه‌و مه‌یدانییانه‌و کردارییانه هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ناکرێت ئێمه هه‌موو سه‌رچاوه‌کانى به‌ده‌ستخستنى داهات و پته‌وکردنى دارایى و ئابوریمان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌ختینه و بودجه‌ى پێویستمان نه‌بێت، ده‌شڵێت:" لۆژیک ڕێگا نادات کوردستان له ڕابردوودا به ته‌نها داهاتى دوو مه‌رز به‌بێ پشتیوانیى حکومه‌تى عێراقیش به‌ڕێوه‌برابێت، ئێستا به‌م هه‌موو سه‌رچاوه‌ى داهاته‌وه که‌وتبینه قوڵایى قه‌یرانه‌کانه‌وه، بۆیه ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ئێمه کێشه‌ى به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونى پلانى دارایى و ئابوریمان هه‌یه، کێشه‌ى شه‌فافییه‌ت و لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوون و متمانه به‌خۆبوون و متمانه به‌یه‌کترمان هه‌یه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پێیوایه پێویستیان به کارى هاوبه‌شى شه‌فافانه‌و زانایانه‌و دانایانه‌و دڵسۆزانه هه‌یه، به بیرێکى خۆماڵییانه‌و به‌پشتبه‌ستن به ڕه‌وه‌ندى کوردیى و دۆسته ڕاسته‌قینه‌کانى کوردستان و ئه‌زموونگه‌رو زانستمه‌ندو وه‌به‌رهێن و هه‌دارو پاره‌کارو بازرگان و ئابوریمه‌نده نیشتمانییه خاوێنه‌کان، وتیشى:" چاره‌سه‌رى خێرا‌و دورمه‌ودا بۆ قه‌یران و کێشه‌کان بدۆزینه‌وه‌و، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ى خێرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌بێ بۆڵبژێرکردن و به‌حیزبیکردنى ئه‌م که‌سانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاوو ڕاسته‌قینه ڕێکبخات و ته‌نها پشت به‌خۆى نه‌به‌ستێت، ته‌نها چاوى له حیزبه‌کان نه‌بێت؛ که به‌شێکى زۆریان له‌پاڵ خۆپه‌سه‌ندیى و بێباکییاندا، به‌تایبه‌تى حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، هۆکارى سه‌ره‌کیى ئه‌م قه‌یرانانه بوو".

