له‌هه‌رێمى کوردستان 409 که‌س به‌روداوه‌کانى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه
وته‌بێژى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى: یه‌ک ملیۆن و 307 هه‌زارو 814 سه‌رپێى تۆمار کراوه

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى گشتى هاتوچۆى هه‌رێمى کوردستان ئامارى یانزه مانگى ئه‌مساڵ بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" به‌هۆى دوو هه‌زارو 699 روداوى هاتوچۆوه له یانزه مانگى ئه‌مساڵدا 409 که‌س بونه‌ته قوربانى و چوار هه‌زارو 380 که‌سى دیکه‌ش برینداربوون"، ده‌شڵێت:"یه‌ک ملیۆن و 307 هه‌زارو 814 سه‌رپێى تۆمار کراوه".
عه‌میدى هاتوچۆ ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، وته‌بێژى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم له لێدوانێکی تایبه‌تدا به هاوڵاتى وت"له‌ماوه‌ى 11ى مانگى رابردووى ساڵى 2020 دا، واتا له 1/1/2020، تا 30/11/2020،دا 409 که‌س به رووداوه‌کانى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار هه‌زارو 380 که‌س دیکه‌ش برینداربوون و له ئه‌نجامى دوو هه‌زارو 699 رووداوى هاتوچۆدا".
ناوبراو ئه‌وه‌شى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد به‌هۆى سه‌رپێچى خێرا لێخورین و وه‌ستان له شوێنى قه‌ده‌غه کراودا و نه‌به‌ستنى پشتێنى سه‌لامه‌تى یه‌ک ملیۆن و307 هه‌زار و 814 سه‌رپێچیان تۆمار کردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم باسى له‌وه‌شکرد له‌ماوه‌ى 11 مانگى ئه‌مساڵدا 86 هه‌زارو 15 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون که به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر سێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا که 50 هه‌زارو 57 ئۆتۆمبێل له پارێزگاى هه‌ولێرو 25 هه‌زارو 311 له پارێزگاى سلێمانى و 10 هه‌زارو 187 له پارێزگاى دهۆک.
هاوکات، وته‌بێژى گشتى هاتوچۆى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ژماره‌ى ئوتۆمبێل له هه‌رێمى کوردستاندا گه‌یشتووه‌ته یه‌ک ملیۆن و 828 هه‌زارو 868 ئۆتۆمبێل.

