پشکى هه‌رێم 13 ترلیۆن‌و 904 ملیار دیناره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقدا کۆى خه‌رجى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 به‌بڕى 13 ترلیۆن‌و 904 ملیار دینار دیاریکراوه که بریاره مانگى داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه بکرێت.
به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 کردووه که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى کانونى یه‌که‌مى 2020 گه‌شته په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێت:"شه‌ڕه گه‌وره‌که لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر پشکى هه‌رێم".
به‌ختیار شاوه‌یس ده‌ڵێت:" بودجه‌که کۆى خه‌رجى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ساڵى 2021 به‌بڕى 13 ترلیۆن‌و 904 ملیار دینار دیاریکردووه، که 3 ترلیۆن دینارى زیاتره له‌کۆى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان که (10 ترلیۆن و 728 ملیار) دیناره.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به‌پێى مادده‌ى 11ى پرۆژه‌یاساکه تایبه‌ته به پشکى هه‌رێمى کوردستان، "واتا نه‌وت‌و به‌شه بودجه. به‌پێى ئه‌و ره‌شنوسه‌ى بودجه که حکومه‌ت ناردویه‌تى بۆ په‌رله‌مان، جارێکى تر هاوشێوه‌ى ساڵانى پێش‌و، هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندکراوه به‌وه‌ى داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى عێراق بکات، نه‌ک نه‌وته‌که خۆی، ئه‌مه‌ش ئه‌و بابه‌ته‌یه که په‌رله‌مانتارانى شیعه له‌په‌رله‌مان دژایه‌تى ده‌که‌ن‌و ده‌یانه‌وێت هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بکات نه‌ک داهاته‌که‌ی، ئه‌مه یه‌کێکه له‌و بڕگانه‌ى که ره‌نگه له په‌رله‌مانى عێراق ئاسته‌نگى بۆ دروستبکرێت".
هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو، بابه‌تێکى تر که له‌ره‌شنوسه‌که‌دا هاوشێوه‌ى ساڵانى پێش‌و وه‌کو خۆى ماوه‌ته‌وه بابه‌تى (مقاصه) واته "لێبڕێن"ه، مه‌به‌ست له‌لێبڕین ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى راده‌ست نه‌کرد، حکومه‌تى عێراق به‌هاى ئه‌و بڕه نه‌وته به‌پاره له‌به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ببڕێت، ئه‌مه‌ش یه‌کێکى تره له‌و بڕگانه‌ى ناو پرۆژه‌ى بودجه که ره‌نگه له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاسته‌نگى بۆ دروستبکرێت، چونکه په‌رله‌مانتارانى شیعه ده‌ڵێن، لێبڕین بنه‌مایه‌کى سیاسییه نه‌ک ده‌ستورییو ده‌بێت کۆتایى پێ بهێنرێت.
مادده‌ى 11ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق که تایبه‌ته به‌هه‌رێمى کوردستان، له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌ک پێکدێت که پوخته‌که‌ى به‌مشێوه‌یه:
مادده‌ى 11 بڕگه‌ى یه‌که‌م:
شایسته داراییه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ‌و هه‌رێمى کوردستان له‌ماوه‌ى ساڵانى 2004 بۆ 2020 پاکتاوده‌کرێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دیوانى چاودێرى دارایى عێراق به‌هه‌ماهه‌نگى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم وردبینى تێدا ده‌کات..
مادده‌ى 11بڕگه‌ى دووه‌م- خاڵى (ا):
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌نده به‌راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى رۆژانه‌ى کێڵگه‌کانی، به‌و نرخه‌ى که کۆمپانیاى "سۆمۆ" ده‌یفرۆشێت، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى که ده‌مێنێته‌وه به‌کارده‌هێنرێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پێداویستى ناوخۆى هه‌رێم‌و خه‌رجى به‌رهه‌مهێنان‌و گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌که‌ى هه‌رێم.
مادده‌ى 11 بڕگه‌ى 2- خاڵى ج:
ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند نه‌بوو به بڕگه‌ى (1)، واته داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى راده‌ست نه‌کرد، وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌و بڕه پاره‌یه له پشکى هه‌رێم ده‌بڕێت.
کۆى پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى 2021ى عێراق له پرۆژه‌که‌دا به‌مشێوه‌یه‌یه:
- بودجه‌ى به‌کاربردن: 10 ترلیۆن و 912 ملیار‌و 627 ملیۆن‌و 512 هه‌زار دیناره.
- بودجه‌ى سه‌رمایه‌گوزاری: 2 ترلیۆن و 991 ملیار‌و 384 ملیۆن و 940 هه‌زار دیناره.
- کۆى گشتى پشکى هه‌رێم: 13 ترلیۆن و 904 ملیار‌و 12 ملیۆن و 452 هه‌زار دیناره.
واتا ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت‌و ئه‌و پابه‌نده داراییانه‌ى تر‌ى ده‌که‌وێته سه‌رى راده‌ستى به‌غداد بکات، ئه‌وا به‌ئاسانى ده‌توانێت موچه‌ى موچه‌خۆرانى بدات، که مانگانه پێویستى به 894 ملیار دیناره که ساڵانه ده‌کاته 10 ترلیۆن و 728 ملیار دینار، واتا 3 ترلیۆن و 176 ملیار دیناریش ده‌مێنێته‌وه له‌و 13 نرلیۆن و 904 ملیار دیناره‌ى که پشکى هه‌رێم ده‌بێت له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق.
