دامه‌زرێنه‌رى کۆمپانیاى تێسلا بووه‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سى جیهان

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئیلۆن مه‌سکى ئه‌مریکى دامه‌زرێنه‌رى کۆمپانیاى (تێسلا) بووه‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سى جیهان و سه‌رمایه‌که‌ى له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا 34 ملیار دۆلارى چووه‌سه‌ر.

ئیلۆن له‌ئێستادا خاوه‌نى 209 ملیار دۆلاره‌و پێش جێف بێزۆسى خاوه‌نى کۆمپانیاى ئه‌مازۆن که‌وتووه‌ که‌ پێشتر به‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سى جیهان هه‌ژمار ده‌کرا.

ئه‌و قازانجه‌ى زۆره‌ى کۆمپانیاى تێسلا به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پشکه‌کانى کۆمپانیاکه‌ بووه‌ که‌ ئوتومبێلى کاره‌بایى دروست کردووه‌ له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 20% به‌هاى کۆمپانیاکه‌ى گه‌یانده‌ 800 ملیار دۆلار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار